شەشەمین رۆژی بۆردومانی غەززە ، ژماری شەھیدان گەیشتە 139 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i396505-شەشەمین_رۆژی_بۆردومانی_غەززە_ژماری_شەھیدان_گەیشتە_139_کەس
رێکخراوی بەرگریی مەدەنی لە غەززە رایگەیاند ، لە دەسپێکی بۆردومانەکانی رژێمی زایۆنیەوە ، 139 فەلەستینی شەھید بوونە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2021 11:13 Asia/Tehran
  • شەشەمین رۆژی بۆردومانی غەززە ، ژماری شەھیدان گەیشتە 139 کەس

رێکخراوی بەرگریی مەدەنی لە غەززە رایگەیاند ، لە دەسپێکی بۆردومانەکانی رژێمی زایۆنیەوە ، 139 فەلەستینی شەھید بوونە .

بە پێی راپۆرتی ئەلجەزیرە ، رێکخراوی بەرگریی مەدەنی لە غەززە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە بە راگەیاندنی ئەم ھەواڵە گوتیشی ،لە  139 شەھیدی فەلەستینی لە غەززە ، 39 یان منداڵن  و 22 کەسیش ئافرەتن. 

قودسی داگیرکراو و چەند شاری دیکەی فەلەستین لە مانگی رەمەزانەوە شایەتی تێکھەڵچوونی لەشکەریانی زایۆنی لە گەڵ خۆپێشاندەران و نوێژخوێنانی فەلەستینی بۆ ناڕەزایەتیی بە درێژەی تاوانکاریەکان و پرۆژەکانی بە جولەکەکردنە . 

خولی نوێی تێکھەڵچوونەکان نێوان خوڕاگریی فەلەستین و رژێمی زایۆنیش لە رۆژی دوشەمەوە و دوای کۆتایی ھاتنی دوادەرفەتی خوڕاگریی بە تەلەڤیڤ لە سەر بنەمای پێویستیی کۆتایی ھێنان بە دەستدرێژیەکانی ئەم رژێمە لە قودس و مزگەوتی ئەقسا دەستپێبووە ورۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت .