کۆمکاری عه‌ره‌بیی ده‌ستدرێژییه‌کانی رژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه‌ی شەرمەزار کرد
ئه‌حمه‌د ئه‌بوغه‌یت ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌بی له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا داوای له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێکخراوه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد، به به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ڵبسن و بڕیارێک بده‌ن بۆ راگرتنی شه‌ڕ له فه‌له‌ستین و ده‌ستدرێژیه‌کانی رژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه.
ئه‌بوغه‌یت رایگه‌یاند، کۆمکاری عه‌ره‌بی ئیدانه‌ی تاوانی جه‌نگ و ده‌ستدرێژییه‌کانی رژێمی زاۆنی کرد بۆ سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین و بۆردومانه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی بۆسه‌ر که‌رتی غه‌ززه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، پیلانی پاکتاوی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیله‌وه جێبه‌جێده‌کرێت به‌تایبه‌ت له ئۆرشه‌لیم و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری، هاوکات داوای له دادگای باڵای تاوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی کرد به‌په‌له لێکۆڵینه‌وه‌کانی ده‌ستپێبکات و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئیسرائیل که به‌رپرسن له کوشتارگه و تاوانه‌کانی جه‌نگ و مرۆڤایه‌تی دادگایی بکات و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان جێبه‌جێبکات.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری شەھیدانی فەلەستینیی شه‌ڕ و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌کان که له شه‌شی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیپێکردووه، گه‌یشتوه‌ته ١٤٠ که‌س.