May 18, 2021 18:46 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵای لوبنان: دوژمنی زایونی توشی قەیرانی بەبڕشتانە ھاتووە

سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوە کردووەتەوە کە، دوژمنی زایونی لەژێر گوشاری موشەکەکانی خۆڕاگری توشی قەیرانێکی قورس بووە لە ئاستی سیاسی و جەماوەریش دا.

«سەیید ھاشم سەفیەددین» سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵای لوبنان شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند: پێکدادانی قودی پێکدادانی ئوممەتی ئیسلامیەو لێرەدا ھیچ جێگایەک بۆ بێ لایەنی و پەراوێزی سیاسی لە ئارادا نییە.

«سەیید ھاشم سەفیەددین» بە دەربڕینی ئەمەخی کە ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی تازە ھەڵدراوەتەوە کە بەیتولموقەددەس و فەلەستین و بەرخۆدانی ناوە، وتیشی: سەرلەبەر ھەموومان خۆڕاگرین و بە دووبەرەکی و جیاوازی و ئاژاوەو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا دەڵێین «نا» و وەڵامی پرکێشیی دوژمن لە مەڕ دووبەرەکی نانەوە لە نێو ئوممەتی ئیسلامی، ئەمێستا لە قودسی پیرۆزەوە دەستی پێکراوە ھەتا ئوممەتی ئیسلامی یەکگرتوو بکات.

«سەیید ھاشم سەفیەددین» وتیشی: تەوەرەی خۆڕاگری خاوەنی بیری تیژو زەینی کراوەی زۆری وەک شەھید«قاسم سولەیمانی» سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە کە خەریکی داڕشتنی بەرنامەن و کاتێک کە پێکدادانی گەورە گەییشت ئەوسا گەلانی ناوچەکە دەبینی کە چلۆن بوونەتە ھێزێکی یەکدەست بۆ ئەوەی زەبرێکی یەکگرتوو لە دوژمن بوەشێنن.

سەرپەیڤ