ڕەزامەند بوونی پەرلەمانی کوێت بە گەڵاڵەی توندکردنەوەی بایکۆتی دژی ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i396970-ڕەزامەند_بوونی_پەرلەمانی_کوێت_بە_گەڵاڵەی_توندکردنەوەی_بایکۆتی_دژی_ڕژێمی_زایونی
گەڵاڵەی توندکردنەوەی بایکۆتی دژی ڕژێمی زایونی و پڕ کردنەوەی بۆشاییەکانی یاسای قەدەغەی سازان لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە کۆبوونەوەی تایبەتیی پەرلەمانی کوێت لە لایەن نوێنەرانەوە پەسەند کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 28, 2021 17:02 Asia/Tehran
  • ڕەزامەند بوونی پەرلەمانی کوێت بە گەڵاڵەی توندکردنەوەی بایکۆتی دژی ڕژێمی زایونی

گەڵاڵەی توندکردنەوەی بایکۆتی دژی ڕژێمی زایونی و پڕ کردنەوەی بۆشاییەکانی یاسای قەدەغەی سازان لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە کۆبوونەوەی تایبەتیی پەرلەمانی کوێت لە لایەن نوێنەرانەوە پەسەند کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، پەرلەمانی کوێت ڕۆژی پێنج شەممە کۆبوونەوەیەکی تایبەتیی لە بارەی گۆڕانکارییەکانی فەلەستین بەڕێوە بردو لە کۆتایی دا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی فەلەستینییەکان دەرکرد.

لەم بەیاننامەیەدا لە سەر ھاوپشتیی ھەمیشەیی کوێت لەگەڵ خەباتی نەتەوەی فەلەستین بۆ دەست ڕاگەیاندن بە مافی خۆی لەمەڕ پێکھێنانی وڵاتێکی سەربەخۆی فەلەستینی بە پێتەختایەتیی قودس و دژایەتیی تۆکمەوتەواو لەگەڵ دەست درێژکارییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل و تەواوی دڕندەکارییەکانی لە شاری قودس پێی داگرت.

«مەرزوق ئەلغانم» سەرۆکی پەرلەمانی کوێتیش لەم بارەیەوە وتی: کوێت ھاوپشتیی ھەمیشەیی خۆی لەگەڵ خەباتی نەتەوەی فەلەستین بۆ دەست ڕاگەیاندن بە مافی خۆی لەمەڕ پێکھێنانی وڵاتێکی سەربەخۆی فەلەستینی بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز ڕادەگەیەنێت و دەست درێژکارییەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی لە شاری قودس و گەڕەکەکانی و ھەروەھا ھەرێمی غەززەو کەرتی ڕۆژئاواو سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ساڵی ٤٨ ئیدانە دەکات.