بانگێشتنی خۆپیشاندانی ڕۆژی ھەینی لە فەلەستینی داگیر کراو
لێژنەی باڵای بەدواداچوون بۆ کاروباری عەرەبەکانی دانیشتووی سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ خوازیاری بەرپاکرانی خۆپیشاندانی بوون لە ئەمڕۆی ھەینی.
ماڵپەڕی ڕۆژینامەی «ئەلڕەئیولیەوم» نووسیویەتی: ئەم لێژنەیە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێ ئەم خۆپیشاندانە ئەمڕۆی ھەینی لە گەڕەکی «شێخ جەڕاح»ی شاری قودس و بە ھاواھەنگی و ھاریکاریی لێژنەی ئەم گەڕەکە بەڕێوە بچێت.
ئەم دامەزراوەیە وشداریی ئەوەشی دا کە، ڕژێمی زایونی ھێشتا وازی لە داگیرکردنی «شێخ جەڕاح» نەھێناوە و بگرە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو پیلانەی سوورو پێداگریشە.
بە قسەی ئەم دامەزراوەیە، بڕیاری دادگەکانی زایونی لە بارەی پیاداچوونەوە بە داخوازیی نەیارانی داگیرکرانی «جەڕاح» بەس بۆ دامرکاندنەوەی بڵێسەی ئاگری شەڕە.
ئەم لێژنەیە پێشی داگرت، ئەم شەڕە دەبێ بۆ بەرەڤانی کردن لە «شێخ جەڕاح» و ڕزگار کردنی سەدان کەس لە دانیشتووانی لە مەترسیی لەنێو چوون بێت.