ئەلئەخبار : ئیسماعیل ھەنییە سەردانی بەیرووت و تاران دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i397491-ئەلئەخبار_ئیسماعیل_ھەنییە_سەردانی_بەیرووت_و_تاران_دەکات
رۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان ، باسی بڕیاری سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس دەکات بۆ سەردانی بەیرووت و تاران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2021 18:43 Asia/Tehran
  • ئەلئەخبار : ئیسماعیل ھەنییە سەردانی بەیرووت و تاران دەکات

رۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان ، باسی بڕیاری سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس دەکات بۆ سەردانی بەیرووت و تاران .

رۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان ئەمڕۆ شەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان نووسی ، ئیسماعیل ھەنییە سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس کە ئێستا لە قاھیرەیە ، بەنیازە گەشتێکی ھەبێت بۆ چەند وڵاتی عەرەبی و ناوچەکە . 

بە پێی ئەم راپۆرتە ، ئیسماعیل ھەنییە بڕیارە لە سەردانی تاران چاوی بکەوێت بە رابەری باڵای شۆڕش ، سەرۆک کۆمار ، وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسی دیکەی باڵای ئێران و سپای پاسداران . 

ئەلئەخبار دەشڵێ ، سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس لە سەردانی بەیرووتیش لەوانەیە لە گەڵ سکرتێری گشتیی حزبووڵڵای لوبنان و سەرۆکانی سێ دەسەڵاتەکەی لوبنان دیدار بکات . 

ھەنییە ئێستا لە قاھیرەیە و لە بارەی بنیاتنانەوەی غەززە و چەسپانی ئاگربەس و گۆڕینەوەی یەخسیران لە گەڵ گروپەکانی خۆڕاگریی و بەرپرسانی میسریی وتووێژ دەکات .