نیمچە کودیتا لە تونس ، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان لە دەسەڵات دوورخرانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i399005-نیمچە_کودیتا_لە_تونس_سەرۆک_وەزیران_و_سەرۆکی_پەرلەمان_لە_دەسەڵات_دوورخرانەوە
سەرۆک کۆماری تونس لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە و هەروەها سەرۆک وەزیرانی لە دەسەڵات دوور خستەوە و خۆی کۆنتڕۆڵی کاروباری گرتە دەست .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2021 10:29 Asia/Tehran
  • نیمچە کودیتا لە تونس ، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان لە دەسەڵات دوورخرانەوە

سەرۆک کۆماری تونس لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە و هەروەها سەرۆک وەزیرانی لە دەسەڵات دوور خستەوە و خۆی کۆنتڕۆڵی کاروباری گرتە دەست .

سەرۆکایەتی کۆماری تونس راگەیاند ، قەیس سەعید سەرۆکی ئەم وڵاتە بڕیاری داوە بەڕێوەبردنی کاروباری کابینە بگرێتە ئەستۆ و وێڕای ھەڵپەساردنی چالاکیی پەرلەمان ، پارێزبەندیی سیاسیی نوێنەرانیشی ھەڵوەشاندووە . 

ھەندێ سەرچاوەی ھەواڵ دەڵێن سەعید بە یارمەتی ئەرتەشی تونس دەستی داوەتە ئەم کار نیمچە کودیتایە. 

راشد غەنووشی سەرۆکی پەرلەمانی تونسیش خێرا ئەم کارانەی قەیس سەعیدی بە ھەنگاوێک بۆ خستنی شۆڕشی تونس و ھەروەھا کودیتایەک لە دژی یاسای بنەڕەتی و ئازدیی لەم وڵاتەدا ناوبردووە . 

ئێستاکە ناڕەزایەتییش لە تونس لە دژی وەلانانی ھیشام مەشیشی سەرۆک وزیرانی ئەم وڵاتە ھەیە .