داخوازیی قەتەر لە تالیبان بۆ پەیڕەوکردنی ئاگربڕ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i399731-داخوازیی_قەتەر_لە_تالیبان_بۆ_پەیڕەوکردنی_ئاگربڕ
قەتەر ڕۆژی شەممە و لە جەنگەی پێشڕەوییە بەلەزەکانی تالیبان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان، داوای لەم تاقمە کرد کە ئاگربڕ پەیڕەو کات و خۆی لە قەرەی پەرە پێ دانی ئاڵۆزی نەدات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 14, 2021 21:58 Asia/Tehran
  • داخوازیی قەتەر لە تالیبان بۆ پەیڕەوکردنی ئاگربڕ

قەتەر ڕۆژی شەممە و لە جەنگەی پێشڕەوییە بەلەزەکانی تالیبان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان، داوای لەم تاقمە کرد کە ئاگربڕ پەیڕەو کات و خۆی لە قەرەی پەرە پێ دانی ئاڵۆزی نەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: «موحەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی» وەزیری دەرەوەی قەتەر لە دیدار لەگەڵ «مەلا عەبدولغەنی بەرادەر» سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی تالیبان و شاندەکەی ھاوڕێی، داوای لەم تاقمە کرد کە ئاڵۆزییەکان دامرکێننەوە و ئاگر بڕ پەیڕەو کەن، چونکو ئەم بابەتە یارمەتیی خێرا بوونەوەی ڕەوتی ھەوڵەکان بۆ گەییشتن بە ڕێگاچارەیەکی سیاسیی تۆکمەوتەواو و گەرەنتیی داھاتوویەکی ئەرخەیان بۆ دەوڵەت و جەماوەری ئەفغانستان دەدات.

ئەمە یەکەم داخوازیی ڕاشکاوانەی قەتەرە لە تالیبان بۆ کۆتایی ھێنانی توندوتیژییەکان لە ئەفغانستاندا.

دەوحەی قەتەر لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو میوانداری دانوستانە بەردەوامەکانی نوێنەرانی تاقمی تالیبان و دەوڵەتی ئەفغانستان بووە، بەڵام ئەم وتووێژانە دەرەنجامێکی ئەوتۆیان لێ نەکەوتووەتەوە.