چوونی کوڕی دیکتاتۆری پێشووی لیبی بۆ تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i400451-چوونی_کوڕی_دیکتاتۆری_پێشووی_لیبی_بۆ_تورکیا
کوڕی سەرۆک کۆماری لەنێوبراوی لیبی دوای ئازاد کرانی لە زیندان گەییشتە تورکیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2021 07:33 Asia/Tehran
  • چوونی کوڕی دیکتاتۆری پێشووی لیبی بۆ تورکیا

کوڕی سەرۆک کۆماری لەنێوبراوی لیبی دوای ئازاد کرانی لە زیندان گەییشتە تورکیا.

سە رچاوە ئاگادارەکان لەنێو دەوڵەتی لیبی ڕایانگەیاند کە «ساعدی قەززافی» سێھەمین کوڕی «موعەممەر قەززافی» دیکتاتۆری پێشووی لیبی لە زیندان ئاراد کراوەو گەییشتووەتە تورکیا.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە، «ساعیدی قەززافی» دەستبەجێ دوای ئازاد کرانی لە  زیندان بە فڕۆکە سەردانی ئەستەمۆڵی کردووە.

ئەم سەرچاوانە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، کوڕەکەی قەززافی دوای وتووێژی نێوان خێڵەکان لە لیبی لەگەڵ «عەبدولحەمید دەبیبە»ی سەرۆک وەزیران، «فەتحی باشاقا» وەزیری نێوخۆی پێشووی لیبی لە زیندان ئازاد کراوە.

«موعەممەر قەززافی» دیکتاتۆری پێشووی لیبی لە ناڕەزامەندییە جەماوەرییەکانی ساڵی ٢٠١١ ڕووخاو بە ھۆی شۆڕشگێڕانەوە کوژرا.