لە وتاری کۆمەڵەی گشتیی ، ھەڕەشەی مەحموود عەباس لە ئیسراییل
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i401018-لە_وتاری_کۆمەڵەی_گشتیی_ھەڕەشەی_مەحموود_عەباس_لە_ئیسراییل
سەرۆکی فەڵەستین رایگەیاند، ماوەی ساڵێک مۆڵەت دەدەن بە ئیسرائیل تا کۆتایی بە داگیرکارییەکانی بهێنێت و لە ئەگەری شکستھێنانی چارەسەری دو دەوڵەتی بۆ پرسی ئیسرائیل و فەڵەستین، ئەوە یان بژاردەی گەڕانەوە بۆ بریاری دابەشکردنی ژمارە 181ی ساڵی 1947 یان چارەسەری یەک دەوڵەتی لەسەر خاکی فەڵەستین کە ھەمو کەسێک خاوەنی مافی سیاسیی یەکسانی دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2021 12:33 Asia/Tehran
  • لە وتاری کۆمەڵەی گشتیی ، ھەڕەشەی مەحموود عەباس لە ئیسراییل

سەرۆکی فەڵەستین رایگەیاند، ماوەی ساڵێک مۆڵەت دەدەن بە ئیسرائیل تا کۆتایی بە داگیرکارییەکانی بهێنێت و لە ئەگەری شکستھێنانی چارەسەری دو دەوڵەتی بۆ پرسی ئیسرائیل و فەڵەستین، ئەوە یان بژاردەی گەڕانەوە بۆ بریاری دابەشکردنی ژمارە 181ی ساڵی 1947 یان چارەسەری یەک دەوڵەتی لەسەر خاکی فەڵەستین کە ھەمو کەسێک خاوەنی مافی سیاسیی یەکسانی دەبێت.

مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین لەمیانی وتارێکی ڤیدیۆییدا لەشاری رامەڵڵاوە وتارێکی پێشکەشی کۆبونەوەکانی خولی 76هەمین کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە شاری نیویۆرک، کرد و رایگەیاند، "ماوەی یەک ساڵ دەدەین بە وڵاتی داگیرکار کە کۆتایی بە داگیرکارییەکانی لە سنورەکانی ساڵی 1967 بە رۆژھەڵاتی قودسەوە، بھێنێت، لەم ماوەیەدا، لەژێر چاودێری چوارینەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست (روسیا، ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا، نەتەوەیەکگرتوەکان) ئامادەی دیاریکردنی سنور و چارەسەر تەواوی کێشەکانین، بەپێچەوانەوە، بۆچی بەردەوام بین لە ناسینی ئیسرائیلێک لەسەر سنورەکانی 1967؟".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بژاردەکان بۆ گەلەکەمان کراوەیە، کە بژاردەی گەڕانەوە بۆ بڕیاری دابەشکردنی ژمارە 181ی ساڵی 1947ە کە 44%ی خاکی دێرینی فەڵەستینیدا بە فەڵەستینییەکان، کە دەکاتە دو ھێندەی خاکەکەی ساڵی 1967".

مەحمود عەباس باسی لەوەشکرد، گەلی فەڵەستین، بەردەوامی ئیسرائیل لەسەر ھەوڵەکانی بۆ پتەوکردنی داگیرکاری و سیاسەتی دەوڵەت لەسەر بنەمای جیاکاری نەژادی قبوڵ ناکەن.