سەیید حەسەن نەسروڵڵا: ڕووداوەکانی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیرووت مەترسیدارو جیاواز بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i401734-سەیید_حەسەن_نەسروڵڵا_ڕووداوەکانی_ڕۆژی_پێنج_شەممە_لە_بەیرووت_مەترسیدارو_جیاواز_بوو
سەیید حەسەن نەسروڵڵا شەوی سێ شەممە لە لێدوانەکەی دا ڕووداوەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی لەم وڵاتەدا بە گرینگ و مەترسیدار نرحاندو وتی: ئەم ڕووداوانە پێویستی بە ھەڵوێست وەرگرتنە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2021 08:19 Asia/Tehran
  • سەیید حەسەن نەسروڵڵا: ڕووداوەکانی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیرووت مەترسیدارو جیاواز بوو

سەیید حەسەن نەسروڵڵا شەوی سێ شەممە لە لێدوانەکەی دا ڕووداوەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی لەم وڵاتەدا بە گرینگ و مەترسیدار نرحاندو وتی: ئەم ڕووداوانە پێویستی بە ھەڵوێست وەرگرتنە.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای ئاماژە کردن بە تاوانکارییەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی بەیرووت کە بە ھۆی میلیشیاکانی سەربە پارتی «قواتی لوبنانیە» بە سەرۆکایەتیی «سەمیر جەعجەع» ئەنجامی گرت، جەختی کرد، پارتێک لە لوبناندا ھەیە کە بە دووی ئەوەدایە ھەتا دانیشتووانی «زایەحە»ی باشووریی بەیرووت بەردەوام توشی ترس و دڵەڕاوکە بن.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بە دەربڕینی ئەمەی کە سەرکردەکانی ئەم پارتە بە دووی داتاشینی دوژمنێکی ناڕاست و ئاژاوەنانەوەن لە نێوان کریستیان و موسڵمانەکاندا، وتیشی: ئامانج لەم ترس وەبەرنانە بەردەوامە ئەوەیە کە ئەم پارتە خۆی وەکو بەرگریکاری سەرەکیی کریستیانەکان لە قەڵەم بدات.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» وێڕای سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەکانی شەھیدانی تاوانەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی بەیرووت، وتیشی: بۆ ئەم پارتە پێکدادانی سەربازی و شەڕی نێوخۆیی ھیچ گرینگایەتییەکی نییە چونکو ئاوا بابەتێک لە ئاراستەی بەرژەوەندییە دەرەکییەکەی دایە.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ھەروەھا وێڕای سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەکانی شەھیدانی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییە لە قەندەھاری ئەفغانستانیش وتی: تیرۆریستانی داعش پەروەردەکراوی ئەمریکان.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» لە بەشێکی تری وتەکانی دا ساڵگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام(ص)ی لە تەواوی موسڵمانانی جیھان پیرۆز کردو ھیواداریی دەربڕی کە ھەمووان لە جێژنی لەدایک بوونی پێغەمبەری سەرداردا بەشدارییان ھەبێت.