پەلاماری زایۆنیەکان بۆ سەر شارۆچکەی ئەلعیساویە لە قودسی داگیرکراو
دوابەدوای پەلاماری سەربازانی زایۆنی بۆ سەر شارۆچکەی ئەلعیساویە لە قودسی داگیر کراو، گەنجانی فەلەستینی بەتوندی لەگەڵیان تێکەڵچوون .
بە پێی ڕاپۆرتی فەلەستین ئەلیەوم ، سەربازانی زایۆنی دوێنێ هەینی پەلاماریان کردە سەر شارۆچکەی ئەلعیساویە هەڵکەوتوو لە قودسی داگیر کراو. دوابەدوای ئەم پەلامارە گەنجانی فەلەستینی بەتوندی لەگەڵ زایۆنیەکان تێکھەڵچوون.
شایەتحاڵان ڕایانگەیاندووە کە زایۆنیەکان لە ڕەوتی ئەم تێکەڵچوونانە لە بومبی دەنگی وگازی فرمێسک هێنەر لەدژی فەلەستینیەکان کەڵکیان وەرگرتووە. هەرلەوحاڵەدا بەیانی رۆژی جومعە یش زایۆنیەکان بە پەلامارکردنە سەر ڕۆخی خۆرئاوایی ژمارەیەک لە فەلەستینیەکانیان دەسگیر کردبوو.
پیشتر گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین وشداریان دابوو بە زایۆنیستەکان لە بارەی کردەوەی دۆژمنکارانەیان لە قودسی داگیرکرا وڕۆخی خۆرئاوایی. ئەم گروپانە ڕایانگەیاند کە لە بەرامبەر توندبوونی سەرکوت کاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی فەلەستینیەکان بێدەنگ دانانیشن.