عەرەبستان : دانوستان لە گەڵ ئێران دۆستانەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i402095-عەرەبستان_دانوستان_لە_گەڵ_ئێران_دۆستانەیە
فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان شەوی رابردوو گوتی : دانوستان لە گەڵ ئێران دۆستانەیە بەڵام پێشکەوتنێکی زۆری نەبووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2021 10:28 Asia/Tehran
  • عەرەبستان : دانوستان لە گەڵ ئێران دۆستانەیە

فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان شەوی رابردوو گوتی : دانوستان لە گەڵ ئێران دۆستانەیە بەڵام پێشکەوتنێکی زۆری نەبووە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە رۆیتێرز ، بن فەرحان ئەم لێدوانانەی لە رۆما و لە پەراوێزی دانیشتنی گروپی بیست راگەیاندووە . 

جڤینی  دوو رۆژەی گروپی بیست لە رۆمای ئیتالیا ، رۆژی شەممە بە کاتی خۆجێیی دەستی بەکار کرد . 

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە کاردانەوە بە گۆڕانکاریەکانی لوبنانیش بانگەشەی ئەوەیکرد وڵاتەکەی ھیچ بۆچوونێکی نیە کە حکومەتی نوێی لوبنان بمێنێ یان نا . 

نابراو بێ ئەماژە بەو فشارەی کە ریاز خستوویەتە سەر لوبنان ئیدعای کرد : ریشەی قەیرانی لوبنان دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی حزبوڵڵا . 

ئیدعای بن فەرحان لە کاتێکدایە کە عەرەبستان لە گەڵ ھەندێ وڵاتی عەرەبیی دیکە لەوان ئیمارات و کوێت و بەحرێن باڵیۆزانی خۆیان لە لوبنان بانگ کردوەتەوە و لە باڵیۆزانی لوبنانیشیان ویستووە خاکی عەرەبستان جێ بھێڵن .