کانونی یه‌که‌م 04, 2021 16:30 Asia/Tehran
  • میقاتی :دەس لە کار کشانەوەی قەرداحی پێویست بوو

سەرۆک وەزیرانی لوبنان واز لە کار هێنانی جورج قەڕداحی وەزیری ڕاگەیاندنی ئەو وڵاتەی بە پێویست زانی و وتی کە حکومەتەکەی چاوەڕوانە تا پەیوەندی لە گەڵ عەرەبستان و وڵاتانی دیکەی دەڤەری کەنداوی فارس بگەڕێنێتەوە بۆ حاڵەتی ئاسایی.

 

نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە بەیاننامەیکدا دوای قەبووڵکردنی واز لە کار هێنانی قەڕداحی وتی : واز لە کار هێنانی قەڕداحی دوای قەیرانێک کە لە گەڵ عەرەبستان و ژومارێک لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بە دی هات پێویست  بوو و وەک کرانەوەی  دەڵاقەیەک بوو بۆ ڕاگەیشتن بە کێشەکان لە پەیوەندی لە گەڵ عەرەبستان و وڵاتانی ئەندامی  ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس دوای توند بوونەوەی ناکۆکیگەلێک  کە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووی  داوە . سەرۆک وەزیرانی لوبنان هەروەها لەو بەیاننامەیدا جەختی کرد کە لوبنان لە ڕوانگەی شوناسەوە وڵاتێکی عەرەبی بووە و دەمێنێت و یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەر و چالاکی کۆمکاری عەرەبە و پێبەندی پەیماننامەکانی خۆیە و بە دوای پەیوەندی  باشترە لە گەڵ  دۆستانی عەرەبی خۆی .

جۆرج قەڕداحی  وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان کە بە بۆنەی ڕەخنە  لە شەڕی یەمەن تووڕەیی کاربەدەستانی  سەعوودی هەڵایساند بوو ڕۆژی هەینی لە ژێرگوشاری توندی عەرەبستان وازی لە پوستەکەی  هێنا و میقاتی  داوای لە عەباس ئەلحەلبی  وەزیری فێرکاری باڵا کرد تا بە شێوەی کاتیی و تا کاتی  ناساندنی  وەزیری نوێ سەرپەرەشتیی وەزارەتی  ڕاگەیاندن بگرێتە ئەستۆ .

سەرپەیڤ