وەزیری پەروەردەو بارھێنانی ئێران گەییشتە قاھیرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i403266-وەزیری_پەروەردەو_بارھێنانی_ئێران_گەییشتە_قاھیرە
وەزیری پەروەردەو بارھێنانی ئێران بۆ بەشداری کردن لە چل و دووھەمین کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی فێرکاری ، زانستی، ڕۆشنبیری و کلتووریی جیھانی ئیسلام «ئایسیسکۆ» گەییشتە قاھیرەی پێتەختی میسر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2021 04:48 Asia/Tehran
  • وەزیری پەروەردەو بارھێنانی ئێران گەییشتە قاھیرە

وەزیری پەروەردەو بارھێنانی ئێران بۆ بەشداری کردن لە چل و دووھەمین کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی فێرکاری ، زانستی، ڕۆشنبیری و کلتووریی جیھانی ئیسلام «ئایسیسکۆ» گەییشتە قاھیرەی پێتەختی میسر.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، «یوسف نوری» وەزیری پەروەردەو بارھێنانی ئێران ڕۆژی سێ شەممە بۆ بەشداری کردن لە چل و دووھەمین کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی فێرکاری ، زانستی، ڕۆشنبیری و کلتووریی جیھانی ئیسلام «ئایسیسکۆ» گەییشتە قاھیرەی پێتەختی میسر.

«یوسف نوری» دوای گەییشتنی بە قاھیرە لە لایەن بەرپرسانی دەوڵەتیی وڵاتی میسرەوە بە گەرم و گوڕی پێشوازیی لێ کرا.

چل و دووھەمین کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی فێرکاری ، زانستی، ڕۆشنبیری و کلتووریی جیھانی ئیسلام «ئایسیسکۆ» لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە میسردا بەڕێوە دەچێت.

لە یەکەم خولی کۆبوونەوەکەی «ئایسیسکۆ» ٤٩ وڵات لەو ٥١ وڵاتەی ئەندامی پێکھاتەکە بەشدارییان کردووە.