کانونی دوھەم 20, 2022 09:07 Asia/Tehran
  • سوپای یەمەن مۆڵگەکانی بەکرێگیراوانی ئیماراتی بە موشەک تێک و پێک دا

سوپای یەمەن ڕایگەیاند: وێڕای پێشگرتن بە پێشڕەویی بەکرێگیراوانی ئیمارات لە باشووری یەمەن، بە دوو موشەکی باڵستیکیش ھێرشی کردوونەتە سەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەرتیپ «یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا باسی ھێرشی موشەکی بۆ سەر مۆڵگەی بەکرێگیراوانی ئیماراتی و کوژرانی ژمارەیەکی زۆری ئەو ھێزانەی کرد.

وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ھەژماری توییتێرەکەی دا ڕایگەیاند: سوپای یەمەن سەرباری ئەو پشتیوانییە چڕوپڕەی لە  تیرۆریستانی داعشی  و بەکرێگیراوانی سەربە ئیمارات دەکرێت توانیویەتی پێش بە پێشڕەوییان بەرەو بنکەوبارەگای ھێزەکانی سەنعا لە دوو شارستانی «خەریب»و «عەین» بگرێت.

«یەحیا سەریع» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بەکرێگیراوان نەیانتوانیوە پێشڕەوی بکەن ئەوەشی ڕاگەیاند کە، زیانێکی قورس لە دوژمن کەوتووە بە جۆرێک کە پتر لە ٥٠ کەسیان کوژراون و یان بریندار بوونەو کۆمەڵێک لە کەرەستە و ترۆمبیلە زرێدارەکانیشیان لە نێو براوە.

سەرپەیڤ