شەهادەتی سێ مێر منداڵی فەلەستینی لەلایەن لەشکەرییانی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i405251-شەهادەتی_سێ_مێر_منداڵی_فەلەستینی_لەلایەن_لەشکەرییانی_زایۆنی
لەشکەرییانی ڕەژیمی داگیر کاری قۆدس سی تازەلاوی فەلەستینییان لە شاری نابلۆس دا شەهدی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2022 18:52 Asia/Tehran
  • شەهادەتی سێ مێر منداڵی فەلەستینی لەلایەن لەشکەرییانی زایۆنی

لەشکەرییانی ڕەژیمی داگیر کاری قۆدس سی تازەلاوی فەلەستینییان لە شاری نابلۆس دا شەهدی کردووە.

 زایۆنیستەکان لە پێناو ئامانجە پاوانخوازانەکانیان هەر رۆژ پەلاماری ناوچە جۆر بە جۆرەکانیی فەلەستین ئەدەن و فەلەستینییەکان شەهید و بریندار ویان قۆڵبەست و ڕەوانەی زیندان دەکەن.

 بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەلەستینی"وەفا"، هێزە داگیرکارەکانیی رژیمی زایۆنی ئەمڕۆ سێ شەممە بە تەقەکردن بەرەو ترۆمبیلێک لە شاری نابلۆس لە رۆخی خۆراوایی، سێ سەرنشینی ئەو کە گەنجە فەلەستینییەکان بوون، شەهید کردووە و یەک کەسی دیکە لەوانیان قۆڵبەستکردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، حەشیمەتی مانگی سووری فەلەستین شەوی ڕابردوو (دووشەممە) ڕایگەیاند، لەئاکامی هێرشی لەشکەرییانی زایۆنی بۆ سەر شارۆچکەی"کەفەر عەقەب" هەڵکەوتوو لە باکووری قۆدسی داگیرکراو، ٩ فەلەستینی بە زەبری گوللـەی زایۆنیستەکان برینداربوون.

لەشکەرییانی زایۆنی هەروەها لە قۆدسی داگیرکراو ٢ فەلەستینییان قۆڵبەستکردووە.

تێکهەڵچوون لە نێوان فەلەستینیەکان و زایۆنیستەکان لە قۆدسی داگیر کراو وڕۆخی خۆراوایی بەهۆی تاوسەندنیی شارۆچکە سازیەیکان و پەلامارە بەردەوامەکانیی شارۆچکە نشینەکان بۆ سەر فەلەستینییەکان لەماوەی مانگەکانیی ئەمدواییە زۆرتربۆتەوە.