ئادار 24, 2022 18:22 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان گەییشتە بەیرووت

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنان و دوای گەشتەکەی بۆ سووریا گەییشتە لوبنان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ڕۆژی چوارشەممە بە یاوەریی شاندێک سەردانی سووریای کرد بوو، لە درێژەی گەشتەکەی و وەکوو دووھەمین وێستگە ئەمڕۆ پێنج شەممە گەییشتە فڕگەی بەرەو بەیرووتی پێتەختی لوبنان.

ئەمە دووھەمین گەشتی «ئەمیر عەبدوڵڵاھھیان» بۆ لوبنانە لە پاش بە ئەستۆگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە دیمەشقی پێتەختی سووریاو لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کرد .

سەرپەیڤ