دامەزرانی ئاگربەسی دوو مانگە لە یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i406712-دامەزرانی_ئاگربەسی_دوو_مانگە_لە_یەمەن
ھانس گراندبێرگ نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن ، یلسی دامەزرانی ئاگربەسی دوو مانگە لە یەمەنی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2022 05:21 Asia/Tehran
  • دامەزرانی ئاگربەسی دوو مانگە لە یەمەن

ھانس گراندبێرگ نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن ، یلسی دامەزرانی ئاگربەسی دوو مانگە لە یەمەنی کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئیران پرێس ، گراند بێرگ شەوی رابردوو رایگەیاند ، حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی و ھاوپەیمانیی دەستدرێژکای سعودی لەسەرپێشنیاری رێکخراوی نەتەوەکان بۆ دامەزراندنی ئاگربەسی دو مانگە کە لە کاتژمێر7ی ئێوارەی رۆژی شەممە دووی نیسانەوە جێبەجێ دەکرێت ، وڵامی ئەرێنیان داوەتەوە . 

 نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن گوتیشی ، ئامانج لەم ئاگربەسە ، پێدانی دەرفەت بە خەڵکی یەمەن بۆ رزگاربوونی لە توندی و تیژی ، رەنج و مەینەتی و گرنگتر لەوانە بەدیھێنانی ھیوا بۆ کۆتایی ھێنانی شەڕ لەم وڵاتەیە .