هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی رۆژاوا ، شەهید بوونی دوو لاوی فەلەستینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407038-هێرشی_ئیسرائیل_بۆ_سەر_کەرتی_رۆژاوا_شەهید_بوونی_دوو_لاوی_فەلەستینی
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئەمڕۆ پێنجشەممە ھەواڵی شەهید بوونی دوو گەنجی فەلەستینی دیکە بە دەستی سەربازانی ئیسرائیلی راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2022 11:19 Asia/Tehran
  • هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی رۆژاوا ، شەهید بوونی دوو لاوی فەلەستینی

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئەمڕۆ پێنجشەممە ھەواڵی شەهید بوونی دوو گەنجی فەلەستینی دیکە بە دەستی سەربازانی ئیسرائیلی راگەیاند .

بە پێی  ڕاپۆرتی  فەلەستین ئەلیەوم، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ئەمڕۆ پێنجشەممە باسی شەهید بوونی دوو گەنجی فەلەستینی دیکەی کرد بە دەستی سەربازانی زایۆنیست .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند  دوو گەنجی فەلەستینی لە هێرشی سەربازانی زایۆنیست بۆ سەر کەمپی جنین لە کەرتی ڕۆژئاوا و تەقەی ڕاستەوخۆی ئەوان شەهید بوون.

بەم جۆرە ژمارەی شەهیدان لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا بۆ 5 کەس بەرز بووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند کە محەمەد فوئاد حەمامرە تازە لاوی 14 ساڵانی فەلەستینی لە ئەنجامی پێکدادانی 10 گوللە شەهید بووە.