هێرشی سەدان سەربازی ئیسرائیلی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407107-هێرشی_سەدان_سەربازی_ئیسرائیلی_بۆ_سەر_مزگەوتی_ئەقسا
سەدان سەربازی ئیسرائیلی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا و دوای ئەوە شارۆچکەنشینەکانیش، هێرشیان کردە سەر ئەو مزگەوتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2022 06:47 Asia/Tehran
  • هێرشی سەدان سەربازی ئیسرائیلی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا

سەدان سەربازی ئیسرائیلی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا و دوای ئەوە شارۆچکەنشینەکانیش، هێرشیان کردە سەر ئەو مزگەوتە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهربە گێڕانەوە لە ئەلجەزیرە، سەدان سەربازی ئیسرائیلی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هیرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا و دوای ئەوەش شارۆچکەنشینەکانیش، هێرشیان کردە سەر ئەو مزگەوتە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەربازان و شارۆچکەنشینانی ئیسرائیلی دوای هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا هێرشیان کردە سەر ئەو فەلەستینیانە کە لە مزگەوتەکە بوون. دوای ئەو هێرشە پێکدادان لە نێوان دوو لایەنەکە هاتە ئاراوە.

دوایین هەواڵەکان باس لەوە دەکات کە ئیسرائیلییەکان لە بۆمبی دەنگی بۆ چۆڵکردنی مزگەوتی ئەقسا لە فەلەستینییەکان کەڵکیان وەرگرتووە. شایەت حاڵان ڕایانگەیاند کە سەربازانی ئیسرائیلی بە هێرش بۆ سەر ئامادەبووانی لە مزگەوتی ئەقسا، لێیانداون .

بە پێی هەواڵەکان، ژمارێک لە فەلەستینیەکان لەلایەن زایۆنییەکانەوە لە مزگەوتی ئەقسا دەستگیر کراون.