نیسان 28, 2022 13:04 Asia/Tehran
  • خۆسازدانی فەلەستینییەکان بۆ ڕێپێوانی ڕۆژی قودس

فەلەستینییەکانی سەربە بە ھەموو باڵ و چینێک ئامادە بوونی خۆیانیان بۆ بەشداری کردن لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی ئینگلیسیی «تاران تایمز» ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: بە پەرەسەندنی ئاڵۆزی لە نێوان ھێزەکانی ڕژێمی زایونی و جەماوەری فەلەستین لە سەر مزگەوتی ئەقسا لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو، فەلەستینییەکان سەر بە تەواوی تاقمەکان خۆیان بۆ ڕێپێوانی ڕۆژی قودس ئامادە دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان، ھێزەکانی ئاسایشتیی ڕژێمی زایونی لەم دواییەدا ھێرشێکی تازەیان بۆ سەر حاسەی مزگەوتی ئەقسا دەست پێکردووە کە بریندار بوونی سەدان فەلەستینیی لێ کەوتووەتەوە.

تاران تایمز لەم پەیوەندییەدا نووسیویەتی: لە کاتێکدا کە ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ ڕژێمی زایونی ئاسایی کردووەتەوە، فەلەستینییەکان قۆناغێکی تازەی خۆڕاگری یان ئینتیفازەی دژی ئەم ڕژێمەیان دەست پێ کردووە.

بە نزیک بوونەوەی ڕۆژی جیھانیی قودس، ئێرانییەکانیش ھاوپشتیی خۆیانیان لەگەڵ فەلەستینییەکاندا ڕاگەیاندووەو ھانیان دەدەن ھەتا لە سەر خەباتی خۆیان دژی داگیرکاری بەردەوام بن.

 

سەرپەیڤ