May 02, 2022 23:30 Asia/Tehran
  • هۆگریی نیشاندانی سەرۆکی رژێمی زایۆنی بۆ سەردانی ریاز

میدیا عیبریەکان باسی هۆگریی سەرۆکی رژێمی زایۆنی دەکەن بۆ سەردانی عەرەبستانی سعودی و پەیوەستبوونی ریاز بە رێککەوتنەکانی سازان .

کەناڵی تەلەفزیۆنیی کان نیوز لە راپۆرێک دا راگەیاند ، ئیسحاق هێرتزۆگ سەرۆکی رژێمی زایۆنی لە لێدوانێگکی ئاشکرادا گوتوویەتی دەیهەوێ سەردانێکی ئاشکرای لە عەەرەبستانی سعودی هەبێ و ریاز بێتە ریزی رێککەوتنەکانی ئیبراهیم .

 رێککەوتنی ئیبراهیم یان پەیمانی ئیبراهیم بەیاننامەی هاوبەشی ئیسراییل ، ئیمارات و ئەمریکا بوو کە لە 13 ی ئابی 2020 بەسترا .

ئەوە لە کاتێکدایە کە پاییزی رابردوو هەندێ میدیای نزیک بە رژێمی زایۆنی باسی دانوستانی حکومەتی ئەمریکا لە گەڵ عەرەبستانی سعودیان کردبوو بە مەبەستی ئاسایی کردنی پێوەندیی ریاز لە گەڵ تەلەڤیڤ.

سەرپەیڤ