یەکەم فڕۆکەی هەڵگری یەخسیرە یەمەنیەکان لە سعودیەوە بەرەو یەمەن بەڕێکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407721-یەکەم_فڕۆکەی_هەڵگری_یەخسیرە_یەمەنیەکان_لە_سعودیەوە_بەرەو_یەمەن_بەڕێکەوت
هاوپەیمانیی سعوودی ڕایگەیاند : یەکەم فڕۆکەی هەڵگری یەخسیران لە سعوودیەوە بەرەو یەمەن بەڕێکەوتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2022 12:59 Asia/Tehran
  • یەکەم فڕۆکەی هەڵگری یەخسیرە یەمەنیەکان لە سعودیەوە بەرەو یەمەن بەڕێکەوت

هاوپەیمانیی سعوودی ڕایگەیاند : یەکەم فڕۆکەی هەڵگری یەخسیران لە سعوودیەوە بەرەو یەمەن بەڕێکەوتووە.

تورکی مالکی وتەبێژی هاوپەیمانی سعودە ڕۆژی رابردوو فڕینی یەکەم فڕۆکەی هەڵگری دیلەکانی یەمەنی بۆ ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

وتەبێژی هاوپەیمانی سعوودیە بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدات ڕایگەیاند : پرۆسەی گواستنەوەی ئاسمانی یەخسیرەکان دوێنێ (هەینی) لە سێ قۆناغ دا بۆ سەنعا و عەدەن بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژنامەی «عکاظ»ی سعوودی ڕایگەیاند  یەکەم فڕۆکەی هەڵگری ٤٠ دیل بووە و گەیشتۆتە یەمەن.

پەیامنێری کەناڵی «الحدث» ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەو دیلانە بە فڕۆکەی خاچی سوور گوازراونەتەوە بۆ عەدەن و بە گشتی ١٠٨ دیل ئازادکراوە کە پرۆسەکە بە چەند قۆناغدا ئەنجام دەدرێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هاوپەیمانی سعوودیە لەم مانگەدا ڕایگەیاند کە ١٦٣ دیلی یەمەنی ئازاد دەکرێن و بە هەماهەنگی لەگەڵ خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ سەنعا پایتەختی یەمەن دەگوازرێنەوە.