ھەڵوەشانی سەردانەکەی پاپا بۆ فەلەستینی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407727-ھەڵوەشانی_سەردانەکەی_پاپا_بۆ_فەلەستینی_داگیرکراو
رەوشی شێواوی فەلەستینی داگیرکراو وایکرد ڤاتیکان سەردانی رێبەری کاتولیکەکانی جیھان بۆ ناوچە داگیرکراوەکان ھەڵوەشێنی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2022 01:49 Asia/Tehran
  • ھەڵوەشانی سەردانەکەی پاپا بۆ فەلەستینی داگیرکراو

رەوشی شێواوی فەلەستینی داگیرکراو وایکرد ڤاتیکان سەردانی رێبەری کاتولیکەکانی جیھان بۆ ناوچە داگیرکراوەکان ھەڵوەشێنی .

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی «عروتص شوع» ، میدیا زایۆنیەکان رۆژی شەممە راپۆریاندا پاپا فرانسیس رێبەری کاتولیکەکانی جیھان سەردانی خۆی بۆ فەلەستینی داگیرکراو کە بڕیار بوو 15ی ژوئەن لە چوارچێوەی گەشتێکی رۆژھەڵاتی ناڤین ئەنجام بێت ، ھەڵوەشێنی . 

 بە وتەی سەرچاوەیەکی سیاسیی ، واپێدەچێ شەپۆلی ئاڵۆزیەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان بڕیاری پاپای گۆڕیبێ . 

 پاپا فرانسیس بڕیار بوو وەک بەشێک لە گەشتی بۆ رۆژھەڵاتی ناڤین سەردانی فەلەستینی داگیرکراو بکات و لەپاشان بچێتە لوبنان و ئەردەن .