شەھیدبوونی لاوێکی فەلەستینی لە لێواری رۆژاوا
May 09, 2022 01:35 Asia/Tehran
سەرچاوە فەلەستینیەکان شەوی رابردوو باسی شەھیدبوونی لاوێکی فەلەستینیان کرد لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن .
لەشکەریان و شارۆکە نشینانی زایۆنیست ھەر رۆژ بە بیانووی جیاجیا خەڵکی فەلەستین شەھید یان بریندار دەکەن یان دەیانگرن .
ھەواڵدەریی فەلەستنیی شەھاب راگەیاند ، ئەم لاوە فەلەستینیە بە گوللەی لەشکەریانی زایۆنی لە نزیک گوندی جەبارە ھەڵکەوتوو لە تولکەرم لە لێواری رۆژاوا شەھید کراوە .
رژێمی زایۆنی بانگەشەی ئەوەیکرد ، ئەم گەنجە فەلەستینیە بەنیازی تێپەڕین لە شوورەی جیاکەرەوە بووە لە نزیک گوندی جەبارە .
تاریق عیززەدین وتەبێژی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین ماوەیەک لەمەوبەر وێڕای ئیدانەکردنی تاوانکاریەکانی داگیرکەرانی زایۆنیست جەختی کردەوە ، زایۆنیستەکان درەنگ یا زوو باجی کارەکانی خۆیان ئەدەنەوە .
سەرپەیڤ