May 12, 2022 00:33 Asia/Tehran
  • پەیامنێری «ئەلجەزیرە» لە ھێرشی لەشکریانی داگیرکەری قودس شەھید بوو

«شیرین ئەبو عاقیلە» پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرە  لە ئەنجامی ھێرشی لەشکریانی داگیرکەری قودس بۆ سەر ئوردوگای جنین ڕوومەتی وەبەر گوللـە کەوتوو و شەھید بوو.

کەناڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاندووە، «شیرین عاقیلە» سەرباری ئەوەش کە ھێلەکی گولەنەبڕی لە بەردا بووە، بەڵام لە بەر دەروازەی ئوردوگای جنین سەری وەبەر گولەی سەربازانی داگیرکەر کەوت و شەھید بوو.

«عەلی سەمودی» ئەندامەکەی دیکەی ستافی ھەواڵیی ئەلجەزیرەش لە تەقەی لەشکریانی داگیرکەری زایونی پێکراوە.

یاریدەرایەتیی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە بەیاننامەیەک دا، تاوانکاریی تازەی ڕژێمی زایونیی لە بارەی شەھید کردنی پەیامنێرە فەلەستینییەکەی ئەاجەزیرە، شەرمەزار کرد.

یاریدەرایەتیی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ھاودەردی و ھاوپشتی دەربڕین لەگەڵ پەیامنێرانی بیرئازادی جیھان کە ڕاگەیاندن و ئاگادار کردنەوەی ڕاستبێژانەو ڕاشکاوانەیان لە بارەی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی کردووە بە ڕێبازی خۆیان و لە بارەی کرداری قەبوڵ نەکراوی ئەم ڕژێمە داگیرکەرە خەمسارد نین، ھەنگاوە بەربڵاوەکانی لەشکریانی زایونیی لەمەڕ سڕینەوەی جەستەمەندی لەقاودەرانی ئەوەی وا لە سەرزەوییەداگیرکراوەکان و قودسی پیرۆز ڕووبەڕووی جەماوەری چەوساوەی فەلەستین دەبێتەوە، شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی فەلەستین ئەلیەوم، خەباتکارانی خۆڕاگریی فەلەستین ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ شەھید «شیرین ئەبو عاقیلە» لە ئوردوگای جنین ھەڵکەوتوو لە فەلەستینی داگیرکراو نەریتی بەڕێ کردنی تەرم و شین گێڕانیان بەرپا کرد.

 

سەرپەیڤ