تەقینەوەیەک لە ئەبوزەبی دوو کوژراوو ١٢٠ برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i408177-تەقینەوەیەک_لە_ئەبوزەبی_دوو_کوژراوو_١٢٠_برینداری_لێ_کەوتەوە
تەقینەوەی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە ناوەندی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی «ئەبو زەبی» دوو کوژراوو ١٢٠ برینداری لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 24, 2022 02:53 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەک لە ئەبوزەبی دوو کوژراوو ١٢٠ برینداری لێ کەوتەوە

تەقینەوەی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە ناوەندی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی «ئەبو زەبی» دوو کوژراوو ١٢٠ برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی ئیمارات، ئەم ڕووداوە لە بەر تەقینەوەی بتڵێکی گاز لە چێشتخانەیەک لە گەڕەکی «ئەلخالیدیە» ھەڵکەوتوو لە جارددەی کەناراوی ڕووی داو ڕوابەدوای ئەمەش چوار بینای گردوپەڕی شوێنی ڕووداوەکەش بە تەواوی چۆڵ کرا.

دوایین تەقینەوە لە ئەبوزەبی بۆ سەرەتای ئەمساڵ دەگەڕێتەوە کە تەقینەوەکە لە نزیکی شەقامی «فاتیمە بنت موبارەک» لە ئەبو زەبی ڕووی دا.