لەشکەریانی زایۆنی پەلاماریان کردەسەر بەڕێکەرانی تەرمی رۆژنامەنووسی فەلەستینی
حوزهیران 01, 2022 19:05 Asia/Tehran
هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەربەڕێکەرانی تەرمی ژنە ڕۆژنامەنووسی شەهیدی فەلەستینی لە باکووری شاری ئەلخەلیل.
غوفران وەراسەنە ، ڕۆژنامهنووسی فهلهستینی تهمهن 31 ساڵ، له دهروازەی کهمپی ئهلعروب له باکووری ئەلخەلیل له لایهن هێزهکانی ئیسرائیلهوه شەهید کرا .
لەشکریانی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای ئەلعروب لە باکووری ئەلخەلیل هێرشیان کردە سەربەڕێکەرانی تەرمی شەهید غوفران وەراسەنە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە زایۆنیستەکان هێرشیان کردبووە سەر پرسەی شیرین ئەبوو عاقلە، پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرەش.
گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین تیرۆری غوفران وەراسەنە لەلایەن سوپای ئیسرائیلیان بە تاوانی جەنگ ناو برد و داگیرکەرانی قودسیان بە هۆکاری لێکەوتەکانی ئەو تیرۆرە زانی.