82 فەلەستینی لە نابلۆس بریندار بوون ، 50 هەزار نوێژخوێن لە مزگەوتی ئەقسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i409101-82_فەلەستینی_لە_نابلۆس_بریندار_بوون_50_هەزار_نوێژخوێن_لە_مزگەوتی_ئەقسا
سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند کە لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی زایۆنی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی نابلۆس لە کەناری ڕۆژئاوا لانیکەم ٨٢ فەلەستینی بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2022 02:45 Asia/Tehran
  • 82 فەلەستینی لە نابلۆس بریندار بوون ، 50 هەزار نوێژخوێن لە مزگەوتی ئەقسا

سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند کە لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی زایۆنی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی نابلۆس لە کەناری ڕۆژئاوا لانیکەم ٨٢ فەلەستینی بریندار بوون.

 

زایۆنیەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە فراوان خوازیەکانیان ، ڕۆژانە پەلاماری ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین دەدەن و فەلەستینییەکان شەهید ، بریندار یان زیندانی دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەلەستین ئەلیەوم ،رۆژی ھەینی دوای نوێژی هەینی لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزە زایۆنیەکان لە گوندەکانی "بورین" و "قەریوت" لە باشووری نابلۆس و "بەیت دێجان" لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە لە لێواری رۆژاوا ، ژمارێک لە فەلەستینیەکان بریندار بوون . 

لەلایەکی دیکەوە مانگی سووری فەلەستینی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی پێکدادان لەگەڵ سوپا و شارۆکە نشینان لە گوندەکانی بەیت دێجان، بۆرین و قەریوت ٨٢ فەلەستینی برینداربوون کە زۆربەیان بەهۆی هەڵمژینی گازی فرمێسکڕێژەوە بووە.