دانرانی ١٥ بینۆگە لە سەر سنوورەکانی باکووری فەلەستین لە لایەن حیزبوڵلاوە
حوزهیران 28, 2022 05:36 Asia/Tehran
میدیا زایۆنییەکان باسی دانرانی ١٥ بینۆگەیان کردووە لە لایەن حیزبوڵلاوە لە سنوورەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو.
ئەم میدیایانە ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە بینۆگەکانی حیزبووڵڵا زاڵن بە سەر شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی باکووری فەلەستین.
کەناڵی ١٢ی تەلەڤزیۆنی ڕژێمی زایۆنی ، بینۆگەکانی حیزبوڵڵای هاوشێوەی بینۆگەکانی حەماس زانی کە زاڵن بە سەر شارۆچکەی زایۆنی نشینی "نەتیب هەعسەرا".
ڕژێمی زایۆنی ١٨ی ژوەن بینۆگەیەکی حەماسی لە باکووری بەیت لاهیا بە سێ مووشەک پێکا و لە نێوی برد.
بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستینیش (حەماس) ئەو بینۆگەیەی خۆی کە دەیڕوانی بە سەر شاری "نەتیف هەعسەرا" پاش چەن کاژێر دانایەوە.
سەرپەیڤ