شەهید بوونی ٢ فەلەستینی لە نابلوس بە دەستی سەربازانی رژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i409874-شەهید_بوونی_٢_فەلەستینی_لە_نابلوس_بە_دەستی_سەربازانی_رژێمی_زایۆنی
مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند: دوو فەلەستینی کە بە تەقەی سەربازانی رژێمی زایۆنی لە شاری نابلوس بریندار یبوون، بە هۆی کاری بوونی برینەکانیانەوە گیانیان لە دەستدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2022 12:48 Asia/Tehran
  • شەهید بوونی ٢ فەلەستینی لە نابلوس بە دەستی سەربازانی رژێمی زایۆنی

مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند: دوو فەلەستینی کە بە تەقەی سەربازانی رژێمی زایۆنی لە شاری نابلوس بریندار یبوون، بە هۆی کاری بوونی برینەکانیانەوە گیانیان لە دەستدا.

بەپێی ڕاگەیاندنی مانگی سووری فەلەستین، دوو ئەندامی کەتیبەکانی شەهیدانی ئەقسا بە ناوەکانی عەبدوڕەحمان سۆبح (٢٩ ساڵ) و محەممەد ئەلعەزیزی (٢٢ ساڵ) لە پێکدادانی چەکداری بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیستیدا لە شاری نابلوس لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا، شەهید و ١٢ کەسی دیکەش برینداربوون، کە ٣ کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند، ئەم ململانێیانە کە بۆ ماوەی نزیکەی ٤ کاتژمێر بەردەوام بوون، دوای هێرشی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شاری نابلوس ڕووی داوە و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی ئیسرائیل لە چەند میحوەرێکەوە چوونە ناو شاری نابلوس و گەمارۆی ئیلیاسمینا لە بەشی کۆنی قودسیان داوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە نابلۆس بەم بۆنەوە مەتەمینی گشتیی راگێندرا .