پشتیوانیی وڵاتانی عەرەبی لە گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i410065-پشتیوانیی_وڵاتانی_عەرەبی_لە_گەڕانەوەی_سووریا_بۆ_کۆمکاری_عەرەب
نەبی بێری سەرۆک پەرلەمانی لوبنان ڕۆژی شەممە پێیداگرت لەسەر پێویستی گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2022 08:26 Asia/Tehran
  • پشتیوانیی وڵاتانی عەرەبی لە گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب

نەبی بێری سەرۆک پەرلەمانی لوبنان ڕۆژی شەممە پێیداگرت لەسەر پێویستی گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب.

 

"حیسام زەکی" جێگری ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب ماوەیەک لەمەوبەر بە ئاماژە بەوەی کە ژمارێک وڵاتی ئەندامی ئەم یەکێتییە هەوڵ دەدەن بۆ گەڕاندنەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب، رایگەیاند کە گەڕانەوەی سووریا بۆ ئەم کۆمکارە ، پێش یان پاش کۆبوونەوەی داهاتووی سەرانی کۆمکاری عەرەب لە جەزایر پرسێکی دوور لە چاوەڕوانی نییە.زەکی لە درێژەدا جەختی کرد؛ کۆمکاری عەرەب پێشوازی لە گەڕانەوەی سووریا بۆ ئەم کۆمکارە دەکات.

هەروەها دوێنێ نەبی بێری سەرۆک پەرلەمانی لوبنان ڕاشکاوانە رایگەیاند بەیرووت خوازیاری گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەبە.

"عبدالمجید تبون" سەرۆک کۆماری جەزایریش ئەمدواییە بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە یەکگرتنەوەی سەرلەنوێی وڵاتانی عەرەبی بەسراوەتەوە بە گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب، ڕاشکاوانە ڕایگەیاندبوو کە هیچ وڵاتێک مافی دەسوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکەی نییە.

کۆبوونەوەی داهاتووی سەرانی کۆمکاری عەرەب بڕیارە یەکەم تا دووەمی نۆڤەمبەر لە وڵاتی جەزایر بەڕێوە بچێت.