نیگەرانی لە شەپۆلێکی تازەی ئێعدامی زیندانیانی ئیدۆلۆژیک لە عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i412604-نیگەرانی_لە_شەپۆلێکی_تازەی_ئێعدامی_زیندانیانی_ئیدۆلۆژیک_لە_عەرەبستان
ئەگەری لەسێدارەدانی ژوومارێک زیندانی ئیدۆلۆژیک لە عەرەبستان لە دادگای ناشەڕعی بۆتە هۆی نیگەرانی رێکخراوەکانی مافی مرۆ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2022 11:48 Asia/Tehran
  • نیگەرانی لە شەپۆلێکی تازەی ئێعدامی زیندانیانی ئیدۆلۆژیک لە عەرەبستان

ئەگەری لەسێدارەدانی ژوومارێک زیندانی ئیدۆلۆژیک لە عەرەبستان لە دادگای ناشەڕعی بۆتە هۆی نیگەرانی رێکخراوەکانی مافی مرۆ.

ئالی سەعوود پێشەنگی ئەو حکومەتانەیە کە سزای سێدارەی تێدا جێبەجێ دەکرێت تا جەماوەر چاوترسێن بکرێن، ئەو تاوانەش بە دزی و پێچەوانەی یاساورێسای ئیسلامی و نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێ. بە گوێرەی راپۆری کەناڵی ئەلعالەم رێکخراوی ئەورووپایی-عەرەبستانی مافی مرۆ لە ژێر ناوی "ئێعدام لە عەرەبستان بوەستێنن" و "کوشتن راگرن" لەمەڕ ئێعدامی بە کۆمەڵی گیراوان بەتایبەت مێرمنداڵان وشداری دا و داوای پاڵپشتی لەو کەسانە دەکات کە مەترسی ئێعدامیان لەسەرە. ئەو رێکخراوەیە ئاشکرای کرد بەرپرسانی سەعوودی بڕیاری سێدارەیان بۆ ٥٣ کەس دەرکردووە کە هەشتیان منداڵن. لە کاتێکدا بن سەلمان بانگەشەی چاکسازیدەکات گرتن و بڕین لەسەر رادەربڕین یەکجار زۆرە و جەماوەر لە کاتی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا توشی داپڵۆسین و ئازار لە لایەن حکومەتەوە دەبن.