حەماس: پاڵپشتیکردنی فەلەستین لە مۆندیاڵدا نیشانەی گۆشەگیریی ئیسرائیلە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i413220-حەماس_پاڵپشتیکردنی_فەلەستین_لە_مۆندیاڵدا_نیشانەی_گۆشەگیریی_ئیسرائیلە
وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» وتی؛ پرسی فەلەستین لە مۆندیاڵی قەتەردا گۆشەگیری و تەریک خرانەوەی ڕژێمی زایۆنی نیشان دەدات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2022 04:20 Asia/Tehran
  • حەماس: پاڵپشتیکردنی فەلەستین لە مۆندیاڵدا نیشانەی گۆشەگیریی ئیسرائیلە

وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» وتی؛ پرسی فەلەستین لە مۆندیاڵی قەتەردا گۆشەگیری و تەریک خرانەوەی ڕژێمی زایۆنی نیشان دەدات.

لە مۆندیاڵ قەتەری ٢٠٢٢دا گەلانی عەرەب؛ تەماشاوان  و میدیای زایۆنیستییەکانیان بایکۆت کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی سپۆتنیک؛ «عەبدولەتیف ئەلقانوع» وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردەوە کە: زەق بوونی پرسی فەلەستین لە ناخی مۆندیاڵی قەتەردا ئەوە دەردەخات کە پرسی فەلەستین پرسی سەرەکیی ئومەتی ئیسلامییە و لە ناخ و دڵی ملیۆنان ڕۆڵەی ئوممەتی ئیسلامی و خەڵکی بیرئازادی جیهان دا جێگیرە.

«ئەلقانوع» وتیشی: ئەم بابەتە ھەروەھا دەربڕی تەریک خرانەوەی ڕژێمی زایونییە کە خاک و پیرۆزایەتییەکانی ئێمەی زەوت کردووە.

وتەبێژی حەماش لە درێژەدا ستایشی تەماشاوانانی عەرەبی و ئیسلامی و تەواوی بیرئازادانی جیھانی کرد لە بەر  پشتیوانی لە پرسی فەلەستین و دژایەتیکردنی ڕژێمی زایۆنی.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ لەم دواییانەدا تەماشاوانانی هەڵبژاردە عەرەبییەکانی ئامادەبووی مۆندیال لەوان مەغریب و تونس، بەردەوام ئاڵای فەلەستینیان دەشەکاندەوەو دروشمی پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستینیان ھەڵدەدا.

هەروەها ھێندێک گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکرانەوە کە وا دەردەخەن تەماشاوانانی عەرەب ئامادە نین لە لایەن میدیای زایۆنییەکانەوە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکرێت.