داعش سەرکردە نوێیەکەی ناساند
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i413277-داعش_سەرکردە_نوێیەکەی_ناساند
ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی سەرکردەکەی، «ئەبو حسێن ئەلحوسێنی قوڕەیشی»ی وەک سەرکردەی نوێی خۆی ناساند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2022 03:34 Asia/Tehran
  • داعش سەرکردە نوێیەکەی ناساند

ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی سەرکردەکەی، «ئەبو حسێن ئەلحوسێنی قوڕەیشی»ی وەک سەرکردەی نوێی خۆی ناساند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «ئەبی عومەر ئەلموهاجیر» وتەبێژی ڕێکخراوی داعش، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکی دەنگیدا، کوژرانی «ئەبی حەسەن ئەلهاشمی ئەلقورەیشی» سەرۆکی ئەم تاقمە تیرۆریستەی پشتڕاست کردەوە .

پاشان ئەلموهاجیر «ئەبو حسێن ئەلحوسێنی قوڕەیشی»ی وەک سەرکردەی نوێی ئەم تاقمە تیرۆریستییە ناساند و داوای بەیعەتی بۆ کرد.

تاقمی تیرۆریستیی داعش گروپێکی تەکفیرییە کە لە قاعیدە دابڕاوەو لە ساڵی ٢٠١٣ لە عێراق دەرکەوت و توانی بەشێکی ئەم وڵاتە و سووریا داگیر بکات، بەڵام تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ی زایینی هەمووی لەدەست دا.

دامەزرێنەرو سەرکردەی یەکەمی ئەم گروپە تیرۆریستییە ئەبوبەکر بەغدادی بوو کە نزیکەی چوارساڵ لەمەوبەر گیانی لە دەست دا. سەرکردەکانی داعش بووژاندنەوەی خەلافەتیان وەک ئامانجی سەرەکیی خۆیان ڕاگەیاندووە و بە دەرکردنی نەیارە موسڵمانەکانیان، چەندین هێرشی کوشندەیان لە دژی ئەوان و بەتایبەت شیعەکان ئەنجام داوە.