کانونی یه‌که‌م 02, 2022 12:13 Asia/Tehran
  • پەسەند کرانی چەند بڕیارنامە لەبارەی فەلەستین لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان

کۆگەی گشتیی ریکخراوەی نەتەوەکان جیا لەبرگەی ٣٣ ی خشتەی کاری خۆی چەند بڕیارنامەیەکیشی لەبارەی پرسی فەلەستین پەسەند کرد.

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی سەبارەت بە پرۆسەی کاری "لیژنەی بەدواداچوون بۆ کردەوەکانی نەتەوەی فەلەستین لە ئاراستەی گەییشتن بە مافە ڕەواکانیان» بە 101 دەنگی بەڵێ و 17 دەنگی نەخێر پەسەند کرد و 53 وڵاتی دیکەش دەنگی بێ لایەنیان دایە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین لەم بارەیەوە وای بڵاو کردووەتەوە، ڕەشنووسی بڕیارنامەی پەیوەست بە «بەشی مافەکانی فەلەستین لە سکرتاریەتی کۆگەی گشتی» بە ڕەزامەندی ٩٠ وڵات و دژایەتی ٣٠ وڵات پەسەند کرا و ٤٧ وڵاتیش دەنگی بێ لایەنیان دایە.

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەروەھا بۆ یەکەمجار بڕیارنامەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بیرئانینی ٧٥ ساڵەی ڕۆژی نەگبەت(ساڵڕۆژی داگیرکرانی فەلەستین) لە ١٥ی ئایاری ساڵی داهاتووی پەسەند کرد.

پێشتر شاندی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان و لێژنەی بەرپرسی  بەدواداچوونی مافەکانی گەلی فەلەستین لە کۆگەی گشتی ڕێوڕەسمی یادی ساڵڕۆژی «نەگبەت»یان بەڕێوە دەبرد، بەڵام ئەمە یەکەمجارە کە ئەو ڕێوڕەسمە لەسەر داوای خودی کۆگەکە بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ