لیبرمەن: کابینەی ناتانیاهۆ کۆتایی زایۆنیزمە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i414018-لیبرمەن_کابینەی_ناتانیاهۆ_کۆتایی_زایۆنیزمە
وەزیری دارایی پێشووی ڕژێمی زایۆنی، کابینەی نوێی بنیامین ناتانیاهۆی بە خاڵی کۆتایی زایۆنیزم ناوبرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2023 19:31 Asia/Tehran
  • لیبرمەن: کابینەی ناتانیاهۆ کۆتایی زایۆنیزمە

وەزیری دارایی پێشووی ڕژێمی زایۆنی، کابینەی نوێی بنیامین ناتانیاهۆی بە خاڵی کۆتایی زایۆنیزم ناوبرد.

کابینەی نوێی بنیامین ناتانیاهۆ پێنجشەممەی ڕابردوو بە فەرمی دەستیپێکرد. بوونی ئەندامانی توندڕەو و ڕەگەزپەرست لەم کابینەیەدا بووە هۆی ئەوەی کە کەسایەتییە جیاوازەکانی ئیسرائیل هۆشداری بدەن لە دەرئەنجامەکانی وەها کابینەیەک و ڕابگەیەنن کە ئیسرائیل لەگەڵ ناتانیاهۆ بەرەو ڕووخان هەنگاو دەنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «ئەڤیگدۆر لیبرمەن»، وەزیری پێشووی دارایی و سەرۆکی پارتی «ئیسڕائیل بەیتنو» ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی کنێست، کابینەی نوێی بنیامین ناتانیاهۆی بە "کۆتایی زایۆنیزم" ناوبرد.

ناوبراو لە وتارە توندەکانی دژ بە کابینەی ناتانیاهۆ وتیشی: دامەزراندنی حکومەتی شەشەمی ناتانیاهۆ کۆتایی دەوڵەتی ئیسرائیل نییە، کۆتایی زایۆنیزمە.