بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە قودس دا بە ئامادەبوونی بەربڵاوو شکۆمەندی فەلەستینییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i414275-بەڕێوەچوونی_نوێژی_هەینی_لە_قودس_دا_بە_ئامادەبوونی_بەربڵاوو_شکۆمەندی_فەلەستینییەکان
نوێژی هەینی لە قودسی پیرۆزدا بە ئامادەبوونی بەربڵاوو شکۆمەندی فەلەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا بەڕێوەچوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2023 15:36 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە قودس دا بە ئامادەبوونی بەربڵاوو شکۆمەندی فەلەستینییەکان

نوێژی هەینی لە قودسی پیرۆزدا بە ئامادەبوونی بەربڵاوو شکۆمەندی فەلەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرەی موباشیر؛ ئەمڕۆ نوێژی هەینی بە ئامادەبوونی بەربڵاوو شکۆمەندی فەلەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقساو بە ئیمامەتی شێخ «عەکرەمە سەبری» موفتیی قودس بەڕێوەچوو.              

فەلەستینییەکان بەم ئامادەبوونە شکۆمەندەیان ئەو پەیامەیان گەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنی سەروەریی بەسەر مزگەوتی ئەقسادا نییە و ناشیبێت، چونکە هەر هێرشێک بۆ سەر یەکەم ڕووگەی موسڵمانان لە جیهاندا لەگەڵ کاردانەوەیاندا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

جێگای ئاماژەیەوە کە «ئیتامار بن گوێر» وەزیری ئاسایشتی نێوخۆی ڕژێمی داگیرکەر ماوەیەک لەمەوپێش بە پاڵپشتیی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی پۆلیس و پاسەوانی سنووریی ئەم ڕژێمە هێرشی کردە سەر مزگەوتی ئەقسا و بە مەبەستی سوکایەتی کردن بەم شوێنە پیرۆزەی موسڵمانان کە ئەمەش لەگەڵ کاردانەوەی توندوبەربڵاوی جیھانی دا ڕووبەڕوو بووەوە.