کوژران و برینداربوونی خەڵک، ئەنجامی پەلامارەکانی دوو مانگی رابردووی سعودی لە یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i415692-کوژران_و_برینداربوونی_خەڵک_ئەنجامی_پەلامارەکانی_دوو_مانگی_رابردووی_سعودی_لە_یەمەن
سەرچاوە پزیشکیەکانی یەمەن باسی کوژران و برینداربوونی 149 یەمەنی دەکەن لە ئەنجامی پەلامارەکانی عەرەبستانی سعودی بۆسەر شاری سەر سنووری شەدا لە پارێزگەی سەعدە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 05, 2023 08:44 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی خەڵک، ئەنجامی پەلامارەکانی دوو مانگی رابردووی سعودی لە یەمەن

سەرچاوە پزیشکیەکانی یەمەن باسی کوژران و برینداربوونی 149 یەمەنی دەکەن لە ئەنجامی پەلامارەکانی عەرەبستانی سعودی بۆسەر شاری سەر سنووری شەدا لە پارێزگەی سەعدە.

"عەبدوڵڵا موسرەع"، بەرپرسی نەخۆشخانەی "رازح"، ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی هێرشی سعودیا بۆ سەر شاری شەدا  لە مانگی  ژانیڤەری دا  83 کەس و لە مانگی شوباتدا 66 کەس بووە.

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ڕازح  لە یەمەن ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامیی گەمارۆی یەمەن، تەحەمولی ئەم ڕەوشە لە توانای  نەخۆشخانەیی بەدەرە کە زیاتر بە دەست کەمبوونی کەرەسە و دەرمان و پسپۆڕ دەناڵێنێ.

موسرەع لەم بارەیەوە وتی: زۆربەی حاڵەتە قورسەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سەعدە کراون، هەندێکی تریش بەهۆی نەبوونی هەندێک خزمەتگوزاری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سەنعا  کراون.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، سعودیا هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی یەمەن و بەتایبەت پارێزگای سەعدە چڕتر کردووەتەوە.