نیسان 09, 2023 08:09 Asia/Tehran
  • ئازادکرانی ١٣ دیلی یەمەنی لەلایەن عەرەبستانەوە

لێژنەی کاروباری دیلەکانی یەمەن شەوی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ١٣ دیلی یەمەن لە زیندانی عەرەبستان ئازاد کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، وەک باسی دەکرێ ئەو کەسانە لە بەرامبەر ئازاد کردنی دیلێکی عەرەبستانی ئازاد کراون.

عەبدولقادر مورتەزا، سەرۆکی لێژنەی نیشتمانیی دیلەکانی یەمەن وتی: ئازاد کرانی ئەو دیلانە بەشێک بووە لەو ڕێککەوتنەی کە لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کراوە.

ناوبراو هیوای خۆشی دەربڕی کە ئەم کارە ببێتە پێشەکییەک بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە.

پێشتر «هانس گروندبێرگ» نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان سەنعاو هاوپەیمانیی عەرەبستان بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان کرد و وتی: لایەنە تێکھەڵچووەکان لە یەمەن کۆبوونەوەیەکی ١٠ ڕۆژەیان لە سویسرا کۆتایی پێ هێنا، کە تێیدا پلانی ئازادکردنی ٨٨٧ زیندانیی ھاوپەیوەند بە شەڕەوە یەکلایی کرایەوە.

سەرپەیڤ