نیسان 22, 2023 17:46 Asia/Tehran
  • تیرۆرکردنی وتارێژێکی نوێژی جەژن لە پارێزگای «شەبوە»ی یەمەن

چەند چەکدارێکی نەناسراو لە شاری «بیهان» لە پارێزگای «شەبو»ەی یەمەن، ئتارێژی نوێژی جەژنیان تیرۆر کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئاژانسی ئەنادۆڵ، «شێخ عەبدوڵڵا ئەلبانی» ئەندامی پارتی گردبوونەوەی چاکسازیی یەمەن، دوای کۆتایی هاتنی وتاری جەژنی ڕەمەزان بە ئامادەبوونی نوێژخوێنان لە شاری «بیجان» سەر بە پارێزگای شەبوەی (باشووری ڕۆژهەڵاتی یەمەن) لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە تیرۆر کرا.

«شێخ عەبدوڵڵا ئەلبانی» جگە لەوەی ئەندامی پارتی گردبوونەوەی چاکسازیی یەمەن بووە وەک گەورەترین پارتی ئیسلامی لە یەمەن، هەروەها بەرپرسی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستی گشتی و دانیشتووانی شاری «بیجان»یش بووە.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەم تیرۆرەی لە ئەستۆ نەگرتووە و پارێزگای «شەبوە»ش لە ژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی گواستنەوەی باشووردایە.

«ڕەشاد ئەلعەلیمی» سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «عەوەز عەولەقی» پارێزگاری «شەبوە»، خوازیاری ڕوونکردنەوەی ڕەهەندەکانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردنەکە و دەستگیرکردنی تاوانباران و ڕادەستکردنیان بە دادپەروەریی یەمەن بوو.

سەرپەیڤ