محەمەد بن سەلمان: ناهێڵین هەرێمەکەمان ببێتە مەیدانی ململانێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i418025-محەمەد_بن_سەلمان_ناهێڵین_هەرێمەکەمان_ببێتە_مەیدانی_ململانێ
پاشمیری عەرەبستان ڕایگەیاند کە ڕێگە نادەین ناوچەکەمان ببێتە مەیدانی ململانێ و وتیشی: ئەو ساڵانەی ململانێی گەلانمان بەدەستیەوە دەناڵێنن بەسە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2023 13:03 Asia/Tehran
  • محەمەد بن سەلمان: ناهێڵین هەرێمەکەمان ببێتە مەیدانی ململانێ

پاشمیری عەرەبستان ڕایگەیاند کە ڕێگە نادەین ناوچەکەمان ببێتە مەیدانی ململانێ و وتیشی: ئەو ساڵانەی ململانێی گەلانمان بەدەستیەوە دەناڵێنن بەسە.

بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی هەواڵدەریی ئەلمەیادین، "محەمەد بن سەلمان"، پاشمیری عەرەبستان لە ئاھەنگی دەستپێکی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی کۆمکاری عەرەبی لە شاری جەددە ڕایگەیاند: پرسی فەلەستین پرسی سەرەکی و تەوەرەیی جیھانی ئیسلام و عەرەبە و ئەوە لە پێشینەی پلانەکانی عەرەبستانەو بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک هەوڵ دەدەین.

محەمەد بن سەلمان پیرۆزبایی گەڕانەوەی سوریای بۆ کۆمکاری عەرەبی کرد و ئاماژەی بەوەش دا، ئامادەبوونی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لەم دیدارەدا مایەی دڵخۆشییە و هیوادارین گەڕانەوەی ئەو وڵاتە بۆ کۆمکاری عەرەبی یارمەتیدەر بێت بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکان و گەڕانەوەی ئاسایش بۆ سوریا.

پاشمیری عەرەبستان ڕاشیگەیاند: هەوڵەکانمان بۆ یارمەتیدانی لایەنەکانی یەمەن زیاد دەکەین بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئەم وڵاتەش.

محەمەد بن سەلمان وتیشی: ئێمە پشتگیری لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا و ئامادەیی خۆمان بۆ نێوەندگیری لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕادەگەیەنین.

پاشمیری عەرەبستان پێشوازی لە واژۆکردنی بەیاننامەی جەددە لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانیی خێرای سودان کرد و وتیشی: هیوادارین ئەم ڕێککەوتنە ببێتە هۆی ئاگربەستێکی هەمیشەیی.