داکۆکیی پاشمیری کوێت لە گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i418047-داکۆکیی_پاشمیری_کوێت_لە_گەڕانەوەی_سوریا_بۆ_ناو_کۆمکاری_عەرەب
پاشمیری کوێت ەڕانەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی وەک پێشەکییەک بۆ کۆتایی هاتنی قەیرانەکانی ئەم وڵاتە لێکدایەوەو داکۆکیی لێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2023 23:46 Asia/Tehran
  • داکۆکیی پاشمیری کوێت لە گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەب

پاشمیری کوێت ەڕانەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی وەک پێشەکییەک بۆ کۆتایی هاتنی قەیرانەکانی ئەم وڵاتە لێکدایەوەو داکۆکیی لێکرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، "مەشعەل ئەحمەد ئەلسەباح"، پاشمیری کوێت، ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب لە شاری جەددەی عەرەبستان ڕایگەیاند: هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی سوریا جێگای قبوڵ نییە.

ئەلسەباح ڕاشیگەیاند: ھەڵوێستی کوێت لە مەڕ قەیرانی سوریا سەقامگیرەو بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆڤی بە گەلی سوریا ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی دەدات.

پاشمیری کوێت جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو لێکتێگەییشتنانەی کە لە ناوچەکەدا لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا ھاتووەتە ئاراوە، یارمەتیدەر دەبن بۆ سەقامگیریی ناوچەکە سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە هەن.

ئەلسەباح ھەروەھا پشتگیریی لە مافی گەلی فەلەستین کرد بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بە پێتەختایەتیی قودس لەسەر بنەمای پلانی ئاشتیی عەرەبی.