بەردەوامیی تەقەتفەنگ لە نێوان حزبوڵڵاو سوپای ڕژێمی زایۆنی لە سنووری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i422614-بەردەوامیی_تەقەتفەنگ_لە_نێوان_حزبوڵڵاو_سوپای_ڕژێمی_زایۆنی_لە_سنووری_لوبنان
تەقەتفەنگ و پێکدادان لە نێوان حزبوڵڵاو سوپای ڕژێمی زایۆنی لە سنووری لوبنان و سەرزەوییە داگیرکراوەکان ھەروا بەردەوامە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2023 09:00 Asia/Tehran

تەقەتفەنگ و پێکدادان لە نێوان حزبوڵڵاو سوپای ڕژێمی زایۆنی لە سنووری لوبنان و سەرزەوییە داگیرکراوەکان ھەروا بەردەوامە.

حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە مۆڵگەی لەشکریانی ڕژێمی داگیرکەری قودسی لە یەکێک لە شارۆچکە زایونی نشینەکاندا کردووەتە ئامانج کە لە میانەی دا زیانی گیانی لە هێزەکانی دوژمن کەوتووە.ئێوارەی ڕۆژی شەممەش، حیزبوڵڵا گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێرشی سەر بنکەکانی ڕژێمی زایۆنی لە سنووری لوبنان لەگەڵ ناوچە داگیرکراوەکانی بڵاوکردەوە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هێرشە مووشەکییە، بانگەشەی کرد کە موشەکێکی دژە زرێپۆشی لە ناوچەیەکەوە کە دەڕوانێت بەسەرشارۆچکە ئیسرائیلییەکاندا پێکاوە.سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنی ٦ بۆردومانی لە دەوروبەری شارۆچکە زایۆنی نشینەکان ئەنجام داوە.