حیزبوڵڵای لوبنان دەستدرێژکاریەکەی ئەمریکاو ئینگلیزی بۆسەر یەمەن بەتوندی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i424414-حیزبوڵڵای_لوبنان_دەستدرێژکاریەکەی_ئەمریکاو_ئینگلیزی_بۆسەر_یەمەن_بەتوندی_شەرمەزار_کرد
حیزبوڵڵای یەمەن بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک دەستدرێژکاریەکەی ئەمریکاو ئینگلیزی بۆسەر یەمەن بەتوندی شەرمەزار کردو ڕایگەیاند کە ئەو دەستدرێژکاریە هیچ کاریگەریەکی نابێ لەسەر بڕیارو ئیرادەی نەتەوەی یەمەن لەپێناو بەردەوامکردنی ڕێبازی پاڵپشتیکردنی لە ئامانجی فەلەستین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2024 07:15 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای یەمەن بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک دەستدرێژکاریەکەی ئەمریکاو ئینگلیزی بۆسەر یەمەن بەتوندی شەرمەزار کردو ڕایگەیاند کە ئەو دەستدرێژکاریە هیچ کاریگەریەکی نابێ لەسەر بڕیارو ئیرادەی نەتەوەی یەمەن لەپێناو بەردەوامکردنی ڕێبازی پاڵپشتیکردنی لە ئامانجی فەلەستین.

حیزبوڵڵای لوبنان لەدژکردەوە بە پەلامارەکەی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن، وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو دەستدرێژکاریە ڕاشیگەیاند کە ئەو پەلامارە بەدیاری دەخا کە ئەمریکا هاوبەشی ئەو دڕندەکاریانەیە لە ڕژیمی زایونیستی لە غەزە بەڕێوەی دەبا.

حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها دەڵی کە ئەمریکا لە هەوڵ دایە پاڵپشتی لە ڕژیمی زایونیستی بکاو چەکو چۆڵی پێ بداو دڕندەکاریەکانی پاساو بدا، هەربۆیەشە هەڵدەکوتێتە سەر گەلێکی هاوپشتی خەڵکی فەلەستین و هەربۆیە ئێمە سڵاوی خۆمان بە یەمەنی ئازیزو ئەرتەش و خەڵک و سەرۆکەکانی ڕادەگەیەنین و پێداگری دەکەین کە ئەو دەستدرێژکاریە بەهیچ شێوەیەک بڕیارو هیضمەندیەکەیان کەم ناکاتەوە.