پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر باکوری رۆژاوای یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i426094-پەلاماری_فڕۆکە_جەنگییەکانی_ئەمریکاو_ئینگلیز_بۆسەر_باکوری_رۆژاوای_یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز، ناوچەیەکیان لە باکوری رۆژاوای یەمەن، بوردومان کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 28, 2024 10:00 Asia/Tehran

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز، ناوچەیەکیان لە باکوری رۆژاوای یەمەن، بوردومان کرد.

ئەمریکاو ئینگلیز، ناوچەی "ئەلقەتینات"ی سەر بە شاری "باقم" لە باکوری رۆژاوای یەمەنیان دایە بەر پەلامار.

پەلاماری ئەمریکاو ئینگلیز دوای ئەوە بۆسەر یەمەن دەستی پێکرد کە یەمەن ڕێگەی نەدا هیچ کەشتییەکی ئیسرائیلی و ئەو کەشتیانەی بەرەو فەلەستینی داگیرکراو دەچوون، بە دەریای سور و گەرووی بابولمەندەبدا تێپەڕن.

یەمەن پاش تەشەنای پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، پاڵپشتیی تەواوی خۆی لە خەڵکی ئەو ناوچەو هێزە خۆراگرەکانی فەلەستین ڕاگەیاند.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز تائێستا چەندین جار خاکی یەمەنیان بوردومان کردووە.

یەکەی خۆفڕیی و هێزی دەریایی یەمەن لە وەڵامدانەوە بەو پەلامارانە، کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەریای سور و گەرووی بابولمەندەب، دەکەنە ئامانج.