نیسان 04, 2024 13:10 Asia/Tehran

ڕاوێژکاری لیژنەی باڵای سیاسی یەمەن ڕایگەیاند کە ڕۆژی جیهانی قودس لەئاستی جیهانی دا ڕوداوێکی زۆر گرینگە لەپێناو بەرگری لە فەلەستین.

"محمد مفتاح" لەمیانەی وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ هەواڵدەری ئێران پرێس لە سەنعا سەبارەت بە گرینگی ڕیوڕەسم و ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە ئەو ڕێوڕەسمە ئەمساڵ لەبەر کۆمەلکوژکرانەکەی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەزە دووهێندە گرینگترە.

ڕاوێژکاری لیژنەی باڵای سیاسی یەمەن، پێداگری کرد کە ڕۆژی جیهانی قودسی ئەمساڵ لەبەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو جیاوازە، چونکە ئەمساڵ خەڵکی جیهان شاهیدحاڵی دڕندەکاریەکی سامناک و پێناسەهەڵنەگر بوو بەرامبەر بە مافی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەزە.

"محمد مفتاح" وێڕای شەرمەزارکردنی دڕةدەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست ڕایگەیاند کە خەڵکی فەلەستینی نیشتەجێی کەرتی غەزە بەهۆی قەڵاچۆ دڕندانەکەیان و تەیارترین چەکەکانیان و برسیەتی و بێ دەواو دەرمانی ڕوبەڕوون.

سەرپەیڤ