دەسدرێژیکردنی دوبارەی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر خاکی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427314-دەسدرێژیکردنی_دوبارەی_ئەمریکاو_ئینگلیز_بۆسەر_خاکی_یەمەن
سەرچاوە هەواڵییەکان، ڕایانگەیاند، ئەمریکاو ئینگلیز سەرلەنوێ دەسدرێژیان کردۆتە سەرخاکی یەمەن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 14, 2024 08:45 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵییەکان، ڕایانگەیاند، ئەمریکاو ئینگلیز سەرلەنوێ دەسدرێژیان کردۆتە سەرخاکی یەمەن.

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، ئەمریکاو ئینگلیز جارێکی دیکە دەسدرێژیان کردەسەر خاکی یەمەن و بەشێوەی هاوبەش فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی"حودەیدە"یان لە رۆژاوای یەمەن بۆردومان کرد.

لە حەوت مانگی رابردووداو پاش پاڵپشتیی لێبڕاوانەی جەماوەر و هێزە یەمەنییەکان لە گەلی فەلەستین و دوای دەسپێبوونی هێرشی هێزە یەمەنییەکان بۆسەر کەشتییە زایۆنییەکان لە دەریای سور، ئەمریکاو ئینگلیز هەم دیس هێرشیان کردە سەر خاکی یەمەن.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە وەڵامدانەوە بە تاوانکاریی و دەسدرێژییە بەردەوامەکانی ئەو رژیمە دژ بە گەلی ستەملێکراوی غەززە، کەشتیەکانی رژێمی داگیرکەر و هەموو ئەو کەشتییانەی سەربەو رژێمەن، لە دەریای سور و دەریای عەرەب و گەرووی بابولمەندەب دەکەنە ئامانج هەتا ئەو رژێمە ناچار بێ دەسدرێژییەکانی و گەمارۆی سەر غەززە کۆتایی پێ بێنێ.