حیزبوڵڵا خۆفڕێکی پێشکەوتوی ئەرتەشی زایۆنیستی خستە خوارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427916-حیزبوڵڵا_خۆفڕێکی_پێشکەوتوی_ئەرتەشی_زایۆنیستی_خستە_خوارەوە
ڕژیمی زایۆنیست دانی نا بەوەدا کە هێزی بەرگری ئاسمانی حیزبوڵڵا ئەمڕۆ خۆفڕێکی ئەرتەشی ئەو ڕژیمەی لەسەر باشوری ئاسمانی لوبنان خستۆتە خوارەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2024 07:00 Asia/Tehran

ڕژیمی زایۆنیست دانی نا بەوەدا کە هێزی بەرگری ئاسمانی حیزبوڵڵا ئەمڕۆ خۆفڕێکی ئەرتەشی ئەو ڕژیمەی لەسەر باشوری ئاسمانی لوبنان خستۆتە خوارەوە.

ئەو درۆنە کە لە جۆری "هێرمس٩٠٠" بوە یەکێکە لە پێشکەوتووترین و گەورەترین خۆفڕی زایۆنیستەکان کە نرخی دە ملوێن دۆلارەو حیزبوڵاش لەدەسپێکی شەڕەوە تاکوو ئێستا چوار خۆفڕی مودێڕنی ئەو ڕژیمەی خستوونە خوار.

بەپێی هەواڵێکی دیکە خەباتگێڕانی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان سەرلەبەیانی ئەمڕۆو لەدرێژەی وڵامدانەوە بە دەستدرێژیەکانی ئەو ڕژیمە و لایەنگری لە خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی غەزە لانیکەم سێ بنکەی ئەو ڕژیمەی لە باکوری خاکی داگیرکراوی بە مووشەک و خۆفڕ کردۆتە ئامانج.

خۆڕاگری لوبنان سەرلەبەیانی ئەـرۆ بنکەی فەرماندەرایەتی تیپی ڕۆژهەڵاتی ٧٦٩ی ڕژیمی زایۆنیستی لە بادگانی جیبور لێک بڵاو کرد.